فیلمەكەی ئارون سوركین بە 56 ملیۆن دۆلار فرۆشرایە نێتفلێكس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمەكەی ئارون سوركین بە 56 ملیۆن دۆلار فرۆشرایە نێتفلێكس

 

كەناڵی پەخشی نێتفلێكس ڕاگەیاندووە كە فیلمە تازەكەی دەرهێنەری جیهانی (ئارون سوركین) بە بڕی 56 ملیۆن دۆلاری كڕیوەتەوە.

فیلمەكە تازەكەی ئارون سوركین ناونراوە (The Trial Of The Chicago 7)، لە وابڕیاربوو لە سینەماكانی جیهان نمایش بكرێت، بەڵام بەهۆی داخرای بەشێكی زۆر لە هۆڵەكانی سینەما لە جیهاندا نەتوانرا لەو وادەیەی كە دیاریكرابوو فیلمەكە نمایش بكرێت، بۆیە لە ماوەیەكی نزیكە لەسەر ئینتەرنێت لە سەر كەناڵی نێتفلێكس نمایش دەكرێت.

ناوەرۆكی فیلمەکە باس لە خۆپیشاندانێكی ساڵانی شەستەكانی سەدەی ڕابردوو دەكات كە لە وڵاتی ئەمریكا ڕوویداوە و هەروەها بەشێك لە چیرۆكەكەش بەستراوە بە چەند ڕووداوێكی ئەو سەدەیە.

ژمارەیەكی زۆر لە ئەكتەرە بەتواناكان بەشداریان لەم فیلمە كردووە لەوانە، وادی ریدماین، وساشا بارون كوهین، جیریمی سترونج، جوزیف جوردون لیفیت، ئەلیكس شارب و مارك ریلانس.