كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوای پێنج رۆژ تەرمی گەنجێک لەزێی کەڵەک دۆزرایەوە

  دوای ئەوەی ٣٠ی٦ی٢٠٢٠ گەنجێک لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە لە کەڵەک خنکا، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە.

 پەیامنێری (باسنیوز) رای گەیاند سەعات١٢:٢٥ خولەکی نیوەرۆی ئەمرۆ  دوای ئەوەی ئاراستەی ئاوی زێی گەورە لادرا، توانرا دوای ٥ رۆژ تەرمی گەنجێک بەناوی کەریم خان ئیبراهیم بدۆزرێتەوە.

ھەر بەپێی زانیاریەکانی (باسنیوز) کە لە کەسی نزیکی ئەو گەنجەوە دەستی کەوتووە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کرا بۆ ئەوەی ھۆکاری راستیی خنکانی بزانرێت.

پێنج رۆژ پێش ئێستا لە کاتی مەلەکردن  گەنجێک بە ناوی کەریم خان ئیبراھیم خەڵکی گوندی "وسورمیان" خنکا و لە ماوەی شەش مانگدا ئەوە١٤مین کەسە لە زێێ گەورە دەخنکێت.