كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی خشتەی ئەم هەفتەیەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی ئەم هەفتەیەی دابەشكردنی مووچەی بڵاو كردەوە.

كەمێك لەمەوبەر، راگەیاندنی وەزارەتی دارایی خشتەی ئەم هەفتەیەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ی بڵاو كردەوە كە بەم شێوەیەیە:

- ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ٥ و ٦ی تەمووزی ٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتی شەهیدان/ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و ئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.

- ڕۆژی سێشەممە ٧ی ٧ی ٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتی شەهیدان/شەهیدانی هاووڵاتی و زیندانییانی سیاسی کە شایستەیان ماوە، هەروەها دەزگای گشتیی ئاسایش خەرج دەکرێت.

- رۆژی چوارشەممە ٨ی تەمووزی ٢٠٢٠، موۆچەی وەزارەتی پەروەردە، پەروەردەكانی دەرەوەی شار خەرج دەکرێت.

- ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی تەمووزی ٢٠٢٠، مووچەی وەزارەتی پەروەردە، پەروەردەكانی ناوشار خەرج دەکرێت.