وەزیری كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند پڕۆژەیەکی کارەبا ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند پڕۆژەیەکی کارەبا ئاشکرا دەکات

  وەزیری كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند لەم  کابینەیەدا چەندین پڕۆژەی گرنگی کارەبا جێبەجێ کراون.

ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی  راگەیاند: "بۆ کەرتی گواستنەوەی کارەبا لەم کابینەیەدا چەندین پڕۆژە جێبەجێ کراوە و لەم کابینەیەدا لەبەر فراوانبوونی شار و شارۆچکەکان و ھەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا، گرنگییەکی زۆرمان بە کەرتی گواستنەوەی کارەبا داوە".

لەبارەی  ئەو پڕۆژانەشەوە گوتی: "بۆ نموونە لە دەستکەوتێکی بێوێنەدا و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا بە درێژایی 32 کیلۆمەتر ھێڵی نێوان خەبات – زەنگەنان بۆ پارێزگای دھۆک تەواو بکەی، ھەروەھا گرێبەستمان بۆ راکێشانی ھێڵی دیکە بۆ سۆران و زاخۆ و بازیان کردووە و 3 وێستگەی مۆبایلمان بۆ سلێمانی و  یەک وێستگەمان بۆ گەرمیان ئامادە کردووە".

وەزیری  کارەبا  زیاتر گوتیشی: "ھەروەھا کێشەی ئیشپێکردنی وێستگەکانی گرد جووتیار و مۆبایلی بارک و وێستگەی رووناکی لەناو ھەولێر چارەسەر کراون و پڕۆژەی سویچگێڕی وێستگەی سەلاحەدینمان جێبەجێ کردووە".

ئاشکراشی کرد: "توانیومانە بە گوژمەی ملیارێک و 100 ملیۆن دینار 4 گۆڕەری کارەبا له هەولێر چاک بکەنەوە، هەروەها بە بڕی 275 هەزار دۆلار، هێڵی 32 کەیڤی گەرمیانیش چاک بکەینەوە"

 کەمال محەمەد، ئاماژەی بەوەش دا: "کابینەی نۆیەمی حکوومەت و خودی سەرۆکی حکوومەت گرنگیی زۆر به ژێرخانی کەرتی کارەبا دەدەن و لەگەڵ ئەوەی قەیرانی داراییه، بەڵام بەردەوام پێداویستیی کارەبا دابین دەکەن".