كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شێخ محەمەد کەسنەزانی کۆچی دوایی کرد

شێخی تەریقەتی قادری لە کوردستان و جیهان، کۆچی دوایی کرد.

شێخ نەهرۆ، کوڕی گەورە، شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانی، کەسایەتیی ئاینی و شێخی تەریقەتی قادری، بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کاتژمێر 8:30 خولەکی  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020، شێخ محەمەد کۆچی دوایی کرد.

هەروەک شێخ نەهرۆ رایگەیاندووە، شێخ محەمەد بەهۆی نەخۆشییەوە، لە ئەمریکا لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

شێخ محەمەد کەسنەزانی لە 15-5-1938 لە گوندیکربجنەی سەر بە شارەدێی سەنگاو لەدایک بووە.