كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. بەفری گۆمی بێکۆدیان لە چیای حەساری سەکران ناتوێتەوە

گۆمی بێکۆدیان لە دەڤەری باڵەکایەی لە سنووری قەزای چۆمان، بەهۆی هەڵکەوتنی لە چیای حەساری سەکران و پلەیی ساردی، ساڵانە تا درەنگ بەفری لێ ناتوێتەوە.

شەماڵ وەڵزی، فۆتۆگرافەر و چاڵاکوانی ژینگەپارێزی و شاخەوانی قەسرێ، لەمبارەوە به (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە دەڤەری باڵەکایەتی چەندین شوێنی گەشتیاری و سەرنجڕاکێش هەیە تەنانەت بەهۆی کوێستانیبوون و ساردی لە گەرمای چلەی مانگی تەمووز لەم ناوچانە بەفر هەر دەمێنێت، یەکێک لەم شوێنە سەرنجڕاکێشانەش بریتییە لە گۆمی بێکودیان، کە تا ئێستا بەفر لە شوێنەکەدا هەر ماوەتەوە".

 گۆمی بێکۆدیان 3200 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بە بەرزترین گۆمی هەرێمی کوردستان دادەندرێت و کەوتۆتە سەر زنجیرە چیای حەساری سەکران لە دەڤەری باڵەکایەتی هەڵکەوتووە و دیمەنێکی ئێجگار جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە، پلەی گەرمی لە ناوچەکە 10 بۆ 15 پلەی سیلیزی تێپەڕ ناکات، هەر بۆیە تا کۆتایی مانگی هاوین بەفری لێ نابڕێت و گۆمی بێکۆدیان کەوتووەتە زۆنی ناشناڵپارکی هەڵگورد-سەکران.