هونەرمەندێكی كورد پێشانگایەكی شێوەكاری لە پۆڵۆنیا كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هونەرمەندێكی كورد پێشانگایەكی شێوەكاری لە پۆڵۆنیا كردەوە


بەهرام حاجۆ هونەرمەندی شێوەكاری كورد پێشانگایەكی لە شاری كراكاوی پۆڵۆنیا كردەوە.


لەم پێشانگایەدا كە نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەندیکای هونەرمەندانی پۆڵۆنیا ڕێكیان خستبوو، 30 تابلۆ نمایش كران.


بەهرام حاجۆ لەسەر شێوازی فیگه‌راتیڤ کار دەکات و لە تابلۆکانیدا زیاتر دوو فیگه‌رى ژن و پیاو دیارن، باسی پەیوەندی و دیالۆگی نێوان ژن و پیاو دەکات، لە بەشێک لە تابلۆکانیشیدا کارەساتی ئەنفالی پێشان داوە.