ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە شاری سۆران، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا.
پەیجی هاتوچۆی سۆران لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێكی لاندگرۆز لە گوندی ویێزی سەر بە قەزای چۆمان وەرگەڕاوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە پێچێک کۆنترۆڵی لەدەست دابوو.
ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوەتە سەر لای شۆفێر و بەم هۆیەوە سێ لە سەرنشینەكانی گیانیان لەدەست دا، كە شۆفێرێكی پیاو و دوو ئافرەتن، چوار سەرنشینیش بریندارن.