كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماری شەش مانگی رووداوەکان بڵاو دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماری شەش مانگی رووداوەکانی سنوورەکە و زیانەکانیان، بڵاو دەکاتەوە.

عەمید عیماد كەنعان رێكانی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا لە هەرچوار قەزاكانی سۆران، رواندز، مێرگەسۆر وچۆمان، 152 رووداوی ئاگرکەوتنەوە، چوار خنکان لە رووبارەکان، شەش لافاو، هەشت هەڵدێران و رزگارکردنی 37 کەس لە رووداوە جیاجیاکان، تۆمار کراون.

عەمید عیماد رێکانی هەروەها رایگەیاند، زیانی مرۆیی ئەو رووداوانە بریتی بووە لە گیان لەدەستدانی 12 کەس و زیانە ماددیەکانیش بریتی بووە لە 511 ملیۆن و 303 هەزار دینار.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ئاماژەی بەوەش دا، رووداوەكانی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو، كەمتر بوونەتەوە.