هەولێر.. لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو کەس ناوبژیکارێکی شەڕەکە کوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو کەس ناوبژیکارێکی شەڕەکە کوژرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە ئەنجامی شەڕێکدا کەسێک کوژرا.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دوو کەسدا کەسێک کوژرا کە ناوبژیکارێکی شەڕەکەی کردووە و ئەو کەسە بە هەڵە کوژراوە و فیشەکی بەرکەوتووە".

گوتیشی: "ئەو کەسە ناوی (م، ئـ) لە دایکبووی ساڵی 1971، لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو کەس کوژراوە کە ئەو خاوەن نووسینگەی خانووبەرەن".

ڕاشیگەیاند: "ئێستا ئەو دوو هاووڵاتییەی کە بەشەڕ هاتوون بە پێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراق لە لایەن بنکەی پۆلیسی کەسنەزان دەستگیرکراون و ڕاگیراون".