(باسنیوز) دۆسیەكانی گەندەڵی و ئابڕووچوونی ڕەوشتیی هۆشیار عەبدوڵا ئاشكرا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

(باسنیوز) دۆسیەكانی گەندەڵی و ئابڕووچوونی ڕەوشتیی هۆشیار عەبدوڵا ئاشكرا دەكات

پەرلەمانتارێكی پێشووتری گۆڕان: لەسەر بەدرەوشتی لە بەشی ناوخۆیی دەركرا

یەكێك لە دەستەی پەرلەمانتارە كوردە عێراقچییەكان كە بەردەوام باسی مافی خەڵك و بەهای بەرز دەكات، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی چەندان گەندەڵی و ئابڕووچوونی ڕەوشتییەوە لە چەندین شوێن گومانی لێكراوە یان دەركراوە.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی دەستەی پەرلەمانتارە كوردە عێراقچییەكان، هەمیشە دژایەتیی هەرێمی كوردستان دەكات و هەر ڕۆژەی تۆمەت دەداتە پاڵ كەسێك، بەپێی بەدواداچوونێكی (باسنیوز)، خاوەنی چەندین دۆسیەی گەندەڵی و ئابڕووچوونی ڕەوشتییە و ئەوكاتەی بەڕێوەبەری كەناڵی فەرمیی گۆڕان بووە، بە چەندان گەندەڵی تۆمەتبار بووە و سووكایەتی و دەستدرێژیشی كردووەتە سەر چەند كارمەندێكی كەناڵەكە و بەم هۆیەوە هەوڵێك هەبووە بۆ ئەوەی لە كارەكەی دەربكرێت. 

لەمبارەیەوە كاروان ساڵح، ئەندامی پێشووتری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، هۆشیار عەبدوڵا ”پیاوێكی بچووك و هەرزەیەكی سیاسییە و قسە لەسەر هەر سەركردەیەكی باڵای كورد بكات، تەنیا خۆی پێ بچووكتر دەبێتەوە“. گوتیشی: ”ئەگەر هۆشیار عەبدوڵا بیری چووە، با بیری بهێنینەوە كە لە ١٩٩٢ لە هەولێر، لە بەشی ناوخۆیی بوو، بەڵام لەسەر بەدڕەوشتی و شتی پیس كە تەنانەت ناكرێت باسیش بكرێت، دەستگیر كراوە، با بە خەڵك بڵێت لە كوێ گیراوە و چۆن بووە؟ بەم هۆیەشەوە لە بەشە ناوخۆیی دەركراوە“.

لە لایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك بە (باسنیوز)ی راگەیاند كە هۆشیار عەبدوڵا لە لای هەمووان بەوە ناسراوە كە كەسێكە هیچ مەبدەئێكی نییە و بۆ پارە خۆی دەفرۆشێت، پێشتر ئیسلامییەكی توندڕەو بووە، دواتر چووەتە ڕیزی یەكێتی و پاشان بووەتە گۆڕان، ئێستاش تەنانەت لە دژی سیاسەتی بزووتنەوەكەی دەجووڵێتەوە و كار دەكات.

لەبارەی كارەكانی هۆشیار عەبدوڵا لەو ماوەیەی بەڕێوەبەری كەناڵی (KNN)ی زمانحاڵی گۆڕان بووە، ئومێد عەبدوڵا ھەڵەدنی، كارمەندی پێشووی ئەو كەناڵە كە ئێستا لە كەناڵێكی دیكەدا كار دەكات، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: ”ھۆشیار عەبدوڵا کاتێک بەڕێوبەری كەناڵەكە بووە، چەندین دۆسیەی گەندەڵیی ئەخلاقی و ئیداری ھەبووە، جگە لەوەی گێچەڵی بە کارمەندە کچەکان دەکرد، بەڵام لەپێناو پەرژەوەندیی خۆی و بۆ وەرگتنی مشتێک پارە و بە ڕێککەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ کۆمپانیاکانی نزیک لە لایەنێكی دەرەوەی گۆڕان،  هەروەها لە سایەی كەناڵی KNN، سەفقەیەكی گەورەی بازرگانی كرد و ئەوە دووەمین خولە ئەندامی پەرلەمانی عێراقە“.

ئەو كارمەندەی پێشووی كەناڵەكەی گۆڕان ئاشكرای كرد كە ”بەرپرسە باڵاكانی گۆڕان دركیان بە گەندەڵییەكانی هۆشیار عەبدوڵا كرد، هەوڵیشیاندا لە بەڕێوەبردنی كەناڵەكە لایبدەن“. گوتیشی: ”هۆشیار عەبدوڵا بە ئارەزووی خۆی، گێچەڵی بە کارمەندانی کەناڵەکە دەکرد، تەنانەت ئەگەر کارمەندێکیش لە کوتلەکەی ئەو نەبوایە، کۆتایی بەڕاژەی کارکردنی دەھێنا".

ئومێد عەبدوڵا ئاشكرای كرد كە تەنانەت پاش ئەوەی چۆتە پەرلەمانی عێراقیش، هۆشیار عەبدوڵا هەوڵیداوە كوتلەیەكی لەنێو كەناڵی (KNN) بمێنێت و ئاگای لە وردەكارییەكانی نێو كەناڵەكە بێت، بەڵام ”هەر زوو عەبدولڕەزاق شەریف بەو نھێنییەی زانی و ڕێگەی نەدا ھیچ کەسێکی نزیک لە ھۆشیار عەبدوڵا، زانیاریی نێو کەناڵەکە ببەنە دەرەوەی کەناڵەکە".