پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر چەند بابەتێک رێککەوتن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر چەند بابەتێک رێککەوتن


ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆ بووەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش لەوبارەیەوە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.


لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، به‌ڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتیمانی لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی عێراق بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هەردوولا گەیشتوونەتە کۆمەڵێک ئەنجام لە کە پێکهاتوون لە چەند خاڵێک ئەوانیش دروستکردنی هەماهەنگی بوو لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکانی دیالە و کەرکووک و نەینەوا، هەروەها پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە نێوان هەردوو لادا، لەگەڵ پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسێۆنی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکان، هەروەها دانانی بازگەی هاوبەش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دەروازەی شارەکانی کەرکووک، دیالە، نەینەوا، هەروەها پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ هەر ئەگەرێکی ئۆپەڕاسێۆنی هاوبەش ".


گوتیشی: "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سوودبەخش بووە و جێگەی ئومێدە و ئەنجامی دەبێت، بەتایبەت دوای ئەوەی کە لە پاش ڕووداوەکەی 16 ی ئۆکتۆبەر ئەمجۆرە کۆبوونەوانە وەستابوون و ئەمڕۆ دەستیان پێکردەوە، بڕیاریشە شاندێکی سەربازیی عێراقیش سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بکات بەمەبەستی بەدواداچوون و تاوتوێکردنی ئەم خاڵانە".