سوودەکانی ترێ بزانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە دێرزەمانەوە میوەی ترێ بە میوەی جوانی و گەنجیی مرۆڤ ناسراوە.

وەک دەزانن ترێ چەندین جۆری بە تام و ڕەنگی جوان و جیاوازەوە هەیە و پسپۆڕان و شارەزایان لە ماڵپەڕی (ئێرانییەکانی بەریتانیا) ئاماژە بەوە دەکەن، بە خواردنی ترێ خوێنتان پاکوخاوێن بکەنەوە، جگە لەمە ترێ کاریگەریی هەیە لەسەر وشک نەبوونی پێست و جوانبوونی پێست.

بە بڕوای ئەوان یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکەی ترێ ئەوەیە، کە خواردنی بەردەوامی ئەم میوەیە، مرۆڤ لە خەمۆکی و بێتاقەتی دەپارێزێت. جێ باسە باشترین کات بۆ خواردنی ترێ کاتی ژەمی بەیانییانە.