كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕانیە.. تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی راپەرین ئاشکرای کرد ئەمڕۆ تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای مانەوەی بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە "دوای داخڵبون و مانەوەی بۆماوەی ۹ڕۆژ لەسەنتەری نەخۆشیە گوازراوەکانی ڕانیە،ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2ـ7ـ2020 ئافرەتێکی تەمەن63 ساڵ دانیشتووی شاری ڕانیە کۆچی دوایی کرد".

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە ئەوە داوە کە نەخۆشەکە،نەخۆشی تری درێژخایەنی هەبووە و ماوەی ۹ڕۆژ لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەکانی ڕانیە داخڵکراوە و لەژێر چاودێری وردی پزشکیدابووە".

تاوەکو ئێستا هەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری دەڤەری ڕاپەرین گیانیان لەدەست داوە.