لە سنووری مەخموور فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی داعشیان كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سنووری مەخموور فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی داعشیان كرد

لە سنووری قەزای مەخموور، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش، بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان كرد.

لەمبارەوە عەبدوڵا تاهیر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "كاتژمێر 9ی شەوی چوارشەممەی رابردوو 1/7/2020، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیی دژ بە داعش، مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی بەردەسپیی سنووری چیای قەرەچووخی سەر بە قەازی مەخموور بۆردومان كرد".

گوتیشی: "كاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەش 2/6/2020، جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، مۆڵگەكانی داعشیان لە هەمان ناوچە بۆردومان كردووەتەوە، تا ئێستاش زیانەكانی داعش لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا نەزانراوە، بەڵام وەك دەزانرێت جموجۆڵی داعش لە ناوچەكە هەیە و بەو هۆیەوە هاوپەیمانان بۆردومانیانیان كردووە".