لە هەردوو بازگەی خازر و گۆپاڵ پشكینن بۆ هاووڵاتیان دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەردوو بازگەی خازر و گۆپاڵ پشكینن بۆ هاووڵاتیان دەکرێت

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنا، ڕۆژانە خەڵك لەڕێگەی بازگەكانەوە دێنە نێو شاری هەولێرەوە و ئەو كەسانەی لەڕێگەی  هەردوو بازگەی خازر و گۆپاڵ، دێنە نێو شاری هەولێر لەلایەن تیمی تەندروستیی خەباتەوە پشكنینان بۆ ئەنجام دەدرێت.

د. هێرش سەعید تەرجانی، بەڕێوەبەری تەندروستیی خەبات بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بۆ ڕێگریكردن لە پەتای کۆرۆنا و سەلامەتیی گیانی ئەو هاووڵاتییانەی كە لەڕێگەی هەردوو بازگەی (گۆپاڵ- هەولێر)  و (دهۆك-خازر) لە نێوان هەولێر و مووسڵ دێنە نێو شاری هەولێرەوە لەلایەن تیمە تەندروستییەكانەوە پشكنینان بۆ دەكرێت و سامپڵێان لێ وەردەگیرێت."

ڕاشی گەیاند: "لە ڕێکەوتی 2020.4.20ەوە تاكوو ئێستا نزیك بە دوو مانگ زیاتر لە بازگەی خازر توانراوە دوو هەزار و 391 سامپل لە بازگەی گۆپاڵ و 910 سامپلش لە بازگەی خازر لە هاووڵاتیان وەرگیراوە".

د. هێرش سەعید تەرجانی گوتیشی: "لە وەگرتنی ئەو سامپاڵانە دەركەوتووە، چەندین كەس هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بوونە و هیچ كەسێكیش لەم بازگانە بەبێ ئەنجامدانی پشكینن ڕێگەی پێ نادرێت دەربازی نێو شاری هەولێر بێت".