تاڵیبان نهێنییەکی گرنگی ڕووسیا دژ بە ئەمریکا ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تاڵیبان نهێنییەکی گرنگی ڕووسیا دژ بە ئەمریکا ئاشکرا دەکات

به ‌ئامانجکردنی ئه‌مریكییه‌كان له‌ سه‌ره‌ده‌می ئۆباماوه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌

له‌ راپۆرتێكی ئاژانسی (نیۆڕك‌تایمز)ی ئه‌مریكیدا هاتووه‌ گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان نهێنییەکی گرنگی ڕووسیای لەدژی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە ئەویش یارمەتی و هاوکاریی ڕووسیایە بۆ تاڵیبان لەدژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان.  

لەمبارەوە گوته‌بێژی پێشووی تاڵیبان مه‌لا مانان نیاز، كه‌ له‌ سه‌رده‌می مه‌لا عومه‌رد سەرۆکی ئەو ڕێکخراوەدا گوته‌بێژی فه‌رمی تاڵیبان بووه‌، ده‌ڵێت: "پاداشته‌كانی رووسیا بۆ تاڵیبان له‌ ساڵی 2014ەوە بووه‌، واته‌ له‌ سه‌رده‌می باراك ئۆباماوە ده‌ستیان پێ كردووه‌"، واته‌ دوو ساڵ به‌ر له‌ هاتنی تڕه‌مپ بۆ سه‌ر حوكم".

له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی زه‌ ده‌یلی بێست،" The Daily Beast" ، له‌باره‌ی ره‌وشی ئێستاوە مه‌لا مانان، ده‌ڵێت: "هه‌واڵگریی رووسیا له‌ 2014 ه‌وه لە‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌م‌ریكا پاره‌ی داوه‌ته‌ گرووپی تاڵیبان و داعش".

له‌ باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ هێڵ، له‌به‌رده‌م ده‌زگا‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، راپۆرته‌كه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا خوێندرایه‌وه‌، به‌گشتی راپۆرته‌كه‌ باسی چۆنیه‌تیی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتیی دارایی ڕووسیا بۆ‌ تاڵیبان ده‌كات‌. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی نیۆیۆك تایمزەوە بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌وانه‌ی راپۆرته‌كه‌یان خوێندووەته‌وه‌ ئاماژە دهکە‌ن مه‌سه‌له‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كاتەوە و هێشتا لێكۆڵینه‌وهکان‌ به‌رده‌وامهن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشكرایه‌، كه‌ به‌هۆی ئه‌م ره‌فتاره‌ی رووسیاوە مه‌ترسیه‌كی زۆر له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستاندا هه‌یه‌.

لەمبارەوە ماركۆ رۆبێر، سیناتۆری كۆماری لە تویتەری خۆیدا هێڕشی كردووەته‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دیموكراته‌كان دژی تره‌مپ و نووسیویه‌تی: "جیاوازییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی راپۆرته‌كه‌ی نیۆیۆك تایمزیان خوێندووەته‌وه‌ به ‌سیاسییان كردووه‌، به‌گومانن و پێشێلیان كردووه‌ یان به ‌كه‌م سه‌یریان كردووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وە رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی تێوه‌گلانی رووسیا له‌ پاڵپشتیكردنی دارایی تاڵیبان بۆ كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێی وایه‌ به‌ڵگه‌ئامێز نییه‌. تره‌مپ له‌ تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی: "ئێستا هه‌واڵگریی ئه‌مریكا پێیان راگه‌یاندووم‌ هیچ راستییه‌ك له‌ناو ئه‌و زانیارییانه‌ به‌رچاو نه‌كه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ من و به‌ جێگری سه‌رۆكیان رانه‌گه‌یاندووه‌. تره‌مپ له‌ درێژەدا نووسیویە: "ره‌نگه‌ بانگه‌شه‌كان هه‌ڵبه‌ستراو بن وه‌ك بانگه‌شه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، نیۆیۆرك تایمز به‌مه‌ ده‌یانه‌وێ كۆمارییه‌كان خراپ بكه‌ن".

جێی باسه‌ رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردبوو به‌رپرسگه‌لێك له‌ هه‌واڵگریی ئه‌مریكا پێیان وایه‌ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسی به ‌نهێنی پاداشتیان داوه‌ته‌ چه‌كدارانی سه‌ر به‌ تاڵیبان بۆ كوشتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و و ‌بە ئامانجکردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە ئەفغانستان.

هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جوڕناڵ و واشنتۆن پۆست نووسیویانه‌ کۆشکی كرمیلن هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته ‌گه‌ڕ بۆ رێكخستنی هێرشگه‌لێك دژی هێزه‌كانی رۆژئاوا. ئه‌م راپۆرته‌ش مشتومڕێكی زۆری له‌ناو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مر‌یكا به‌دوای خۆیدا هێناوه ‌و گوتوویانه‌ ئامانجی هه‌ڵبژاردنی نوێی له‌ پشته‌.

له‌لایه‌كی‌تر كۆشكی سپی، ده‌ڵێت: "تره‌مپ سه‌یری زانیارییه‌كانی هه‌واڵگریی رووسیای نه‌كردووه‌، كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌ راپۆرته‌كه‌ نه‌كردووەته‌وه‌ و ره‌تیشی نه‌كردووەته‌وه‌ و ده‌رباره‌ی راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێ رووسیا پاداشتی دارایی داوه‌ته‌ تاڵیبان به‌رامبه‌ر بە ‌ئامانجکردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا".

لەمبارەوە كایلی ماكینانی، سكرتێری رۆژنامه‌وانیی كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گەیاندووە: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژانه‌ هه‌زاران راپۆرتی هه‌واڵگری به‌ده‌ست ده‌گات و ورده‌كاریی وردیان بۆ ده‌كات، هه‌روه‌ها كۆشكی سپی به‌ شێوه‌یه‌كی رۆتینی قسه‌ له‌باره‌ی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌ بانگه‌شه‌كراوه‌كان، یان ئه‌وانه‌ی له ‌ناو‌خۆ قسه‌یان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت، ناكات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رۆكی رایه‌ڵه‌كان، هه‌موویان ده‌توانن جه‌خت له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌ راپۆرته‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌ سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش واته‌ زانیارییه‌ بانگه‌شه‌كراوه‌كان جیدی نین، به‌ڵام له‌باره‌ی نه‌بوونی وردەکاری له‌ چیرۆكی نیۆیۆرك تایمز، كه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات، سه‌رۆك ترمپ لێی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌.