هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی تووشی كۆرۆنا بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی تووشی كۆرۆنا بوو

 

عه‌زیز وه‌یسی، هونه‌رمه‌ندى كورد، تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.

عه‌زیز وه‌یسى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئێستا له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆی كه‌ره‌نتین كردووه‌ و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرێت.

جگه‌ له‌ عه‌زیز وه‌یسی، تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر و شانۆكاری كورد، تووشی كۆرۆنا بوونه‌.

عه‌زیز وه‌یسی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، گۆرانییه‌كانی زیاتر به‌شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێیه‌.