ڕێکخراوی ئەتۆمیی ئێران: لە دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز تەقینەوەیەک ڕووی داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێکخراوی ئەتۆمیی ئێران: لە دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز تەقینەوەیەک ڕووی داوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.7.2 گوتەبێژی ڕێکخراوی ئەتۆمیی ئێران ڕوودانی تەقینەوەیەکی لە دامەزراوەی ئەتۆمیی لە دامەزراوەی نەتەنز لە شاری ئیسفەهان پشتڕاست کردەوە.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ئێران لەزاری بێهرووز کەماڵوەندی، گوتەبێژی ڕێکخراوی ئەتۆمیی ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ڕووداوێکی تەقینەوە لە یەکێک لە حەوشەکانی دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز ڕووی داوە، بەڵام هیچ کوژراوێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

هێشتا ڕاستیی ئەو ڕووداوە کە بەرپرسانی فەرمیی ئێران بە "ڕووداو" ناوی دەبەن دیار نییە و هۆکارەکەشی ڕوون نەکراوەتەوە.

بو گوتەی کەماڵوەندی گوایە ئەو شوێنەی کە تەقینەوەکەی تێیدا ڕووی داوە، خەریکی چاککردن و نۆژەکردنەوەی بوون و هیچ کێشە و گرفتێک بە چالاکییەکانی ئەو دامەزراوە ئەتۆمییە نەگەیشتووە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە هەفتەیەک لەمەوبەر ڕووناکییەکی لە شێوەی تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی تاران هەستی پێ کرا و بوو بە مانشێتی زۆرێک لە میدیاکان.

هاوکات دوو شەو لەمەوبەر لە کلینیکێکی پزیشکی لە شاری تاران تەقینەوەیەک ڕووی دا کە 17 کەس بوونە قوربانی.