له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 130 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه 2/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 779 هه‌زار و 953 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌مان وڵات دوو ملیۆن و 727 هه‌زار و 996 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 130 هه‌زار و 798 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، ملیۆنێك و 164 هه‌زار و 680 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.