ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە شەش ملیۆن کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی چاکبووەوانی کۆرۆنا لە شەش ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 10 ملیۆن و 757 هەزار و 253 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، پیرۆ، چیلی، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، مەکسیک، ئێران، پاکستان، تورکیا، ئەڵمانیا، سعودیە، فەرەنسا، باشووری ئەفریقیا، بەنگلادیش، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، قەتەر و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، شەش ملیۆن و  سێ هەزار و 243 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 518 هەزار و 978 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.