وەزارەتی تەندروستی: ناتوانین تا کۆتایی بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا پشت بە قەدەغەی هاتوچۆ ببەستین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی تەندروستی: ناتوانین تا کۆتایی بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا پشت بە قەدەغەی هاتوچۆ ببەستین

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەی هەمیشەیی بێت یان کاتی سوودی خۆی دەبێت، بەڵام ئێمە هەمیشە وەکو یەکەمین پلان سەیری ناکەین و ناتوانین تا کۆتایی وەکو ڕێگرییەک لە تووشبوون بە پەتاکە پشتی پئ ببەستین.

د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "هەموو ڕێگرییەک لە بەریەککەوتنی هاووڵاتیان سوودی خۆی دەبێت، بەڵام پێویستە ئەوە لەبیر نەکەین قەدەغەی هاتوچۆ شتێک نییە تا کۆتای پشتی پێ ببەسترێت وەکو ڕێگرییەک لە تووشبوون بە پەتاکە، ئێستا بەشێوەیەکی کاتی سوودی لێوەردەگیرێت و دوای تەواو بوونی ئەو شەش ڕۆژەی کە بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دانراوە هەڵسەنگاندنێک دووبارە دەکرێتەوە".


گوتیشی: "ڕێککارەکانی دوای ئەو شەش ڕۆژە ژووری ئۆپەراسێۆنی هەولێر بڕیاری لەسەر دەدات کە ئایا قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام بێت یاخود نا، چونکە ئێستا دەسەڵات دراوە بە پارێزگاکان کە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ڕێکبکەون".


زیاتر گوتی: "بێگومان قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەی هەمیشەیی بێت یان کاتی سوودی خۆی دەبێت، بەڵام ئێمە هەمیشە وەکو یەکەمین پلان سەیری ناکەین، بەڵکو لە تەنیشت پلانەکانی دیکە و دوای ڕێکاری دیکە جێبەجێدەکرێت، ئێستا هەستمان کرد پەتاکە زۆر بڵاوبووەتەوە و تووشبوون زۆر بووە، بۆیە ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی پێشنیارمان بۆ سەرجەم پارێزگاکان کرد کە قەدەغەی هاتوچۆ بەشێوەیە هەمیشەی یان کاتی بێت یاخود وەستاندنی دەوامی فەرمانگەکان ڕابگەیەندرێت".