مێخەک چی لە جەستە دەکات؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گوڵی مێخەک 8- 12 مەتر بەرزیی هەیە، بەپێی سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان، وڵاتانی ئاسیایی و هیندستان زۆرترینی ئەو وڵاتانەن، کە بە شێوەی بەهارات سوود لە مێخەک وەردەگرن.

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکانی سەردەمی کۆن و ئێستا، مێخەک کاریگەریی هەیە لەسەر هێوربوونی ئێش و ئازاری ددان، بۆنی ناو دەم خۆش دەکات و کاریگەرییشی هەیە لەسەر چارەسەرکردنی سەرئێشە. مێخەک تایبەتمەندیی دژە ئۆکسیدانی هەیە و بۆ ماسوولکەکانیش باشە.

بەم دواییانە هەندێک لە پسپۆرانی بواری دەرمانی سروشتی ئاشکرایان کرد، کە بەکارهێنانی مێخەکی هاڕدراو، یاخود دەنکی مێخەک لە خواردن و خواردنەوەکاندا، گەرمییە بۆ جەستە و جەستە لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهێز دەکات.