لە کاتی گەرمای زۆردا ئەم خواردنەوەیە مەخۆرەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە کاتی گەرمای زۆردا ئەم خواردنەوەیە مەخۆرەوە

 

کاتێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و پلەی گەرمیی جەستە زۆر دەبێت، مرۆڤ هیلاک و بێتاقەت دەبێت و وزەی نامێنێت. ئەگەر بەهۆی گەرماوە تووشی ئەم حاڵەتانە بووی، هیچ کات شەربەتی شیرین مەخۆرەوە، یاخود لەم کاتەدا خواردن و خواردنەوەی شیرین مەخۆ، چونکە پلەی گەرمیی جەستەت بەم کارە زیاتر بەرز دەبێتەوە و دانابەزێت.

پزیشکان و پسپۆڕان لە ماڵپەڕی (سڵامەتی) هۆکاری ئەم بابەتە ئاشکرا دەکەن و دەڵێن، خواردنەوەی شیرین لەم کاتەدا، کە جەستە گەرما بردوویەتی، دەبێتە هۆی زۆربوونی ئاستی فشاری خوێن، بە زیادبوونی ئاستی فشاری خوێنیش جەستە زیاتر گەرم دادێت.