كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژنانی دووگیان زێدەڕۆیی لە خواردنی کافێ نەکەن

 

زانست دەیسەلمێنێ، هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان بۆ ژنانی دووگیان گونجاو و تەندروست نیین، چونکە کاریگەریی نەرێنییان هەیە لەسەر گەشەکردنی منداڵەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پسپۆڕان و پزیشکانی وڵاتی بەریتایا، کە لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاماژەی پێ دراوە، زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوەی قاوە لە لایەن ژنانی دووگیانەوە، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر کێشی منداڵەکەیان دروست دەکات و لە قۆناغی دانانی منداڵ، کۆرپەکەیان دوای لەدایکبوونی، وەکوو پێویست گەشەی نەکردووە و کێشی جەستەی نائاسایی و کەم دەبێت.