كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەگەر کۆخەت هەیە سوود لە خواردنەوەی ئاوی ئەنەناس وەربگرە

 


مرۆڤ بە کۆمەڵێک هۆکارەوە دەکۆخێ، کە لەوانە یان تووشی پەتا بووە، یاخود سینگ و گەرووی هەوکردووە.

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان، کۆخە لە کاتی شەوانە زۆرتر دەبێت و مرۆڤ ئازار دەدات.

پزیشکان و پسپۆران لە ماڵپەڕی پزیشکیی (ئەلۆ دکتۆر) ئاشکرای دەکەن، ئەگەر بە کۆمەڵێک هۆکار بەردەوام دەکۆخیت، ئەوە دەبێ سوود لە خواردنەوەی ئاوی ئەنەناس وەربگری، چونکە لە ئەنەناس مادەیەکی بەسوود هەیە بە ناوی (بروملین)، ئەم مادەیە دژی هەوکردنە و بەخێرایی لەبەینی دەبات، هەروەها کاریگەریی هەیە لەسەر چارەسەربوونی کۆخەکەت.