كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بۆچی پاتریی مۆبایل زوو تێکدەچێت؟

 

یەکێک لەو کێشانەی موبایل رووبەڕووی دەبێتەوە، خراپبوون و تێکچوونی پاترییەکەیە. کۆمەڵێک هۆکار هەن کە تەمەنی پاترپی مۆبایلەکەت کەم ببێتەوە و تووشی کێشە بێت و خراپ ببێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی جیهانی تەکنەلۆجیا، هیچ کات نابێ بهێڵی شەحنی مۆبایلەکەت بۆ کەمتر لە 15% دابەزێت. لە کاتی شەحنکردنەوەی مۆبایل لێگەڕێن تا دەگاتە 80%، کاتێک مۆبایل شەحن دەبێتەوە، هاوکات کاری پێ مەکەن و هەوڵ بدەن شەحنی ئەسڵی بۆ مۆبایل بەکار بهێنن.

لە کۆتاییدا مۆبایلەکەتان لە شوێنی زۆر گەرم دامەنێن. بێ گومان ئەگەر ڕەچاوی ئەم چەند خاڵە بکەی، پاترپی مۆبایلەکەت تووشی کێشە نابێت.