تووشبوونی منداڵان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تووشبوونی منداڵان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا

 

بە گوێرەی نوێترین هەواڵی میدیای جیهانی (بی بی سی) زانایان و پسپۆڕانی نەخۆشخانەی (ئورموندگریت) لە لەندەن روونی دەکەنەوە، لە 582 منداڵی تووشبووی نەخۆشیی کۆڕۆنا، تەنیا 4 منداڵ بەم نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە، کە دوو لەم منداڵانە نەخۆشی و کێشەی تریان هەبووە.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر منداڵانی تەمەنی 3 رۆژ تا تەمەن 18 ساڵ لە 25 وڵات ئەنجام دراوە و تێکڕای زانایان بەم ئەکامە گەیشتوون، کە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە زۆربەی منداڵاندا جێی مەترسی نەبووە و نییە، بەڵام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دڵخۆشکەرە جەخت دەکەنەوە، کە پێویستە منداڵان پارێزراو بن لە ڤایرۆسەکە و نەچنە شوێنی قەرەباڵغ و لە کاتی دەرچوون دەمامەکیان بۆ بەکار بهێنن.