بە درێژایی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆڕۆنا لە جیهاندا، زانایان و پزیشکان بە وردی بەدواداچوونیان بۆ ئەم نەخۆشییە کردووە و ناوە ناوە لاپەڕەی تازە لەسەر ئەم نەخۆشییە نوێیە هەڵدەدەنەوە.
بەم دواییانەش زانایانی زانکۆی (ئادینبورۆ) لە سکۆتلەند بەم ئاکامە گەیشتوون، کە غەرغەرەکردنی ئاو و خوێ راستەوخۆ کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر نەخۆشییەکە، واتە هاوشێوەی ژەهر وایە بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ Covid-19 و پێویستە رۆژانە بە غەرغەرەی ئاو و خوێ گەرووت لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پاک بکەیتەوە.