بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە کۆرۆنا، چاکبوونەوەی 10 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسنووری گەرمیان ڕاگەیاند.
د. هاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە کۆرۆنا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ١/٧/٢٠٢٠ شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان چاک بوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەکانی خۆیان".
گوتیشی "دوێنێ سێشەممە٣٠/٦/٢٠٢٠یش چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان".
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) تا ئێستا زیاتر لە١٧٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری گەرمیان چاک بوونەتەوە و ١٥ تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەست داوە.