ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئێران به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته نزیكه‌ى 11 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/7/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 141 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، 10 هه‌زار و 958 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 549 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 230 هه‌زار و 211 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 191 هه‌زار و 487 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.