بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە کۆرۆنا گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنای لە گەرمیان ڕاگەیاند.
دکتۆر هاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی کەلار تایبەت بە کۆرۆنا، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/7/2020، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لەدەست دا".
گوتیشی: "ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ئافرەتێکی تەمەن 75 ساڵە و دانیشتووی قەزای کفرییە، نەخۆشیی درێژخایەنیشی هەبووە".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، ئافره‌تێكى دیكه كه ته‌مه‌نى 98 ساڵ بوو و خەڵکی پێنجوێن بوو، دواى تووشبوونى به كۆرۆنا و چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه، گیانى له‌ده‌ست دا، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادقیش، گیانلەدەستدانی گه‌نجێكى تەمەن 34 ساڵی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، كه له ڕه‌گه‌زى نێر بوو.
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا له سلێمانى چوار هه‌زار و 410 كه‌ش تووشى كۆرۆنا بوونه، هه‌ر له سنوورى هه‌مان پارێزگا 180 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.