به‌ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد كلیپێك بۆ خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد كلیپێك بۆ خۆپارێزی له‌ كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

 

ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كورد، پێكه‌وه‌ ڤیدیۆ كلیپێك بۆ خۆپارێزى له‌ په‌تاى كۆرۆنا و به‌ ناوی (خۆپارێزی) بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

مازیار فایه‌ق و ئه‌رده‌وان برادۆستی تێكستی گۆرانییه‌كه‌یان ئاماده‌ كردووه‌، ئاریۆس حه‌مه‌ سه‌عید كاری ئاوازدانان و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، بڕیار فه‌تاح كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

چه‌ند گۆرانیبێژێك گۆرانییه‌كه‌ ده‌ڵێن له‌وانه‌: په‌یوه‌ند جاف، ئاڤان عوسمان، چۆپی فه‌تاح، عه‌مار كۆفی، ئه‌یاد حوسێن، دیلینار یه‌ڵدز، سامان عومه‌ر، هۆنیا كه‌مال، حه‌مید عوسمان، ئیسلام زاخۆیی، گۆران نوری، ڕێبه‌ر دڵشاد و عادل هه‌ورامی.

جگه‌ له‌م هونه‌رماندانه‌ش، تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كورد به‌رهه‌می گۆرانی و كورته‌ فیلمیان تایبه‌ت بۆ خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.