بەوێنە.. ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی تاران بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی تاران بەرز دەبێتەوە

ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەکەی شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرز دەبێتەوە.

درەنگانی شەوی سێشەممە 30-6-2020، تەقینەوەیەکی بەهێز لە سەنتەرێکی پزیشکی بەناوی سەنتەری سینا لە باکووری تاران رووی دا و ئەوکات راگەیەندرا، کە 13 کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1-7-2020، میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە، 19 کەس گیانیان لەدەست داوە، کە 15 ژن و چوار پیاون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی تەقینەوەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام بەرپرسانی ئاگرکوژێنەوە گومان لە تەقینی بوتڵی گاز دەکەن.