"دەبێ لە ماوەى 60 رۆژدا حکوومەتى عێراق پڕۆژەیەکى چاکسازیى دارایى پێشکەشی پەرلەمان بکات"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"دەبێ لە ماوەى 60 رۆژدا حکوومەتى عێراق پڕۆژەیەکى چاکسازیى دارایى پێشکەشی پەرلەمان بکات"

ئەندامێکى لیژنەى ئابووریى و وەبەرهێنانى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند پەرلەمان بەو مەرجە رێگاى بە حکوومەتی عێراق داوە قەرز وەبگرێت، کە لەماوەى 60 رۆژدا پڕۆژەیەکى چاکسازیى دارایى پێکشەش بکات.

د.مەیادە نەجاڕ، ئەمدامى لێژنەى ئابووریى و وەبەرهێنانى پەرلەمانى عێراق بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بەمەبەستى رزگارکردنى وڵات لەو دۆخەى تێى کەوتووە لە روى ئابووریى و داراییەوە، پەرلەمانى عێراق بە مەرج رێگەى بە حکوومەتەکەى کازمى دا بۆ ئەوەى قەرز لە وڵاتانى دەرەوە و سندوقى دراوى نێودەوڵەتى ناوخۆى عێراق وەبگرێت، بۆ ئەو کورتهێنانەى کە لە بودجەى عێراقدا دروست بووە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت، مەرجەکە ئەوەیە کە لە ماوەی ٦۰ رۆژدا پڕۆژەیەکی چاکسازیی دارایی پێشکەشی پەرلەمان بکات".

ئەوەشى خستەڕوو" ئێستا عێراق بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنێت لە هەمووى گرنگتر نەبوونى ئاسایش و هەروەها بێکارى و نەبوونى ئاوى پاک بۆ خواردنەوە و لەم رۆژانەش نەمانى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان، چونکە ناتواندرێت وەک پێویست چارەسەریى پێشکەشى توشبووانى کۆڕۆنا بکرێت".


ئاماژەى بە ئەوەش دا" ئێستا عێراق لە تونێلێکى تاریک رێدەکات و ئەوسەرى تونێلەکە دیار نییە، لەلایەک دابەزینى نرخى نەوت و بڵاوبوونەوەى کۆڕۆنا، لەلایەکى دیکە ململانێ و ئاڵۆزییەکانى ناوخۆیى و نەبوونى ئاسایش، بۆیە شەقامى عێراق ناڕازییە و خەڵک لە دۆخێکى سەختدا ژیان دەگوزەرێنێت، بەڵام لە ئێستادا ئەستەمە حکوومەت بتوانێت پڕۆژەیەکى لەم شێوەیە ئامادە بکات، کە رێگرى بکات لە گەندەڵى و بڕینى موچەى ناشەرعى و نەهێشتنى فرە مووچەیى".