سەبارەت بە وه‌رگرتنى پاره‌ بۆ به‌كارهێنانى رێگا‌وبانه‌كانى هەرێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە وه‌رگرتنى پاره‌ بۆ به‌كارهێنانى رێگا‌وبانه‌كانى هەرێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

"پلانەکە ئەو شەقام و رێگایانەی کە ئێستا هەن ناگرێتەوە"

وه‌زاره‌تى پلاندانانى هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند پرۆژه‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه‌ بۆ دروستكردنى رێگا‌ى ئۆتۆبانى پێشکەوتوو بۆ هاتوچۆى نێوان شاره‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه‌ دروست بكرێت و له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانیشى پاره‌یه‌كى كه‌م وه‌ربگیرێت.

زاگرۆس فه‌تاح، بریكارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌(باسنیوز)ى راگه‌یاند: "له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهاندا رێگا‌وبانى مۆدێرنى ئۆتۆبان له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه‌ دروست ده‌كرێت بۆ هاتوچۆى هاووڵاتییان، له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانیشیدا بڕه‌ پاره‌یه‌كى كه‌م له‌ شۆفێران وه‌ردگیرێت، پڕۆژه‌كه‌ش له‌ژێر چاودێرى حكوومه‌تدا ده‌بێت و سوودێكى باشى ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ هاتوچۆى نێوان شاره‌ گه‌وره‌كان".

راشیگه‌یاند: " بۆ كارئاسانى هاتوچۆى نێوان شاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى جه‌نجاڵى هاتوچۆ، وه‌زاره‌تى پلاندانان پڕۆژه‌یه‌كى ئاماده‌كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى وه‌به‌رهێنه‌ران بكات ئه‌وانه‌ى نیازى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى له‌و شێوه‌یه‌یان هه‌یه‌".


روونیشى كرده‌وه‌" تائێستا هیچ وه‌به‌رهێنه‌رێك ئاماده‌یى خۆى نیشان نه‌داوه‌ پڕۆژه‌یه‌كى رێگا‌وبانى له‌وشێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدات، به‌ڵام هیوادارین له‌ داهاتوو بیینه‌ خاوه‌ن رێگا‌وبانێكى باشى ستاندارد، ئه‌م رێگاوبان و شه‌قامانه‌ى ئێستا هه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ دروستكراون پلانه‌كه‌ نایانگرێته‌وه‌ و به‌كارهێنانیان هه‌ر به‌خۆڕایى ده‌بێت وه‌كو ئێستا".