پسپۆڕێکی دەروونی: کۆرۆنا هاوشێوەی نەخۆشییە دەروونییەکان لێکەوتەی دەروونی هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێکی دەروونی: کۆرۆنا هاوشێوەی نەخۆشییە دەروونییەکان لێکەوتەی دەروونی هەیە

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان باس لە پەتای کۆڕۆنا و لێکەوتە دەروونییەکانی دەکات و دەڵێ پەتای کۆڕۆنا هاوشێوەی نەخۆشییە دەروونییەکان لێکەوتەی دەروونی هەیە لەسەر ژیانی تاکەکان بەگشتی و تووشبووان بەتایبەتی.

کارزان ڕەسوڵ، پسپۆڕی دەروونناس، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "نەخۆشی كۆڕۆنا وەك نەخۆشیەكی جەستەیی هەروەك نەخۆشیە جەستەییە تووندەكانی سارس، ئیبۆلا و..هتد لێكەوتەی دەروونی هەیە و كاریگەری دروست كردووە لەسەرلایەنی دەروونی و ژیانی تاكەكان بە گشتی و توشبووان بە تایبەت، بەڵام ناتوانین بڵێین وەك نەخۆشیەكی دەروونی هەڵسوکەوت دەكات، هەروەك چۆن نەخۆشیەكی دەروونی ناتوانین حوكمی تەواوی نەخۆشی جەستەیی بەسەردا بدەین، لەكاتێكدا دەشبینین لێكەوتەی جەستەیی هەیە".


گوتیشی: "گرفتە جەستەییەكان كاریگەری هەیە لە دەركەوتنی نیشانە و پەشێوییە دەروونیەكان و بە پێچەوانەشەوە شڵەژانە دەروونیەكان كاریگەری دروست كردووە و بۆتە هۆی نەخۆشیە جەستەییەكان، دوای ئەوەی زانایانی دەروونناسی ئەمەیان پشت ڕاست كردەوە، بووە ڕاستیەكی ئاشكرا و هیچ كەسێك نەیتوانیوە نكۆڵی لەمە بكات".


زیاتر گوتی: "ئاشكرایە كاریگەری كۆڕۆنا لەسەر تاك بە گشتی و توشبووان بە تایبەت دەركەوتووە كە خۆی لە هەندێ لایەنی مرۆیی و دارایدا دەبینێتەوە، وەکو چۆن دەبینین لە ڕووی دەروونییەوە دلەڕاوكێ و ترسی دروست كردووە، لە ڕووی ڕەفتاریشەوە چالاكیەكانی تاك بە گشتی دابەزیوە و لە ڕووی هزرییەوە هزری ئاڵۆز و بیركردنەوە خراپی دروست كردووە لەوەی كە چارەسەری نیە و بیركردنەوە لەوەی کە لە هەر ساتێكدا بێت، ئەمیش وەکو هەرکەسێکی تر تووشی پەتاکە ببێت، هەروەها لە ڕووی جەستەییەوە هەست كردن بە شەكەتی و ماندووی زۆر".


جەختیشیکردەوە "پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانیش چاوی پێدا خشێنراوەتەوە لە ترسی ئەوەی نەخۆشیەكەی بۆ نەگوازرێتەوە، هەڵبەت ئەمەش لەو ناوچانەی لایەنی كۆمەڵایەتی تیایدا بە هێزە كەمتر ڕەچاو دەكرێت، هەروەها لەڕووی ئابوورییەوە كاریگەری ڕاستەوخۆی دروست كردووە لە سەر بژێوی ژیان، ئەمەش وایکردووە كاریگەریەكەی لە سەر توشبووان جگە لە ئازارێكی زۆری جەستەیی بووەتە هۆی دەركەوتنی نیشانە و پەشێوی دەروونی بەهۆی هەستكردنی كە لە دوا قۆناغەكانی نەخۆشیەكەدایە و چارەسەرێك بوونی نیە بێ هیوای و دڵەڕاوكێ دروست دەكات، هاوکات كاریگەری لە سەر تووشبووان بە پێی پلەی سوكی و قورسی نەخۆشیەكە و هێزی مرۆیی توشبووەكە دەگۆڕێت".