قەڵادزێ.. کەسێک گوللەیەکی لە خۆی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قەڵادزێ.. کەسێک گوللەیەکی لە خۆی دا

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمشەو بریندارێك گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ کە شوێنەواری گوللە بەسەر جەستەیەوە هەیە.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "كاتژمێر 9:20 خوله‌كی شەوی سێشەممە بریندارێك به ‌ناوی (ب . م . ع) له‌دایكبووی ساڵی 2002، پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی گوندی شێنێ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ - قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ شوێنه‌واری گوللەیەکی چه‌كی جۆری (كڵاشینكۆف) به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه"‌.

ڕاشیگەیاند: "به‌ گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی بۆخۆی فیشه‌كی له‌ خۆی داوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی نادیاره‌، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ خرایه‌ ژێر چاودێری چڕی ته‌ندروستی و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه‌ به‌ڕێکرا بۆ سلێمانی".

ڕاشیگەیاند: "دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".