کەسێک لەسەر ڕووداوی کوشتنی گەنجەکەی ئەمڕۆی بازاڕی کەلار دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەسێک لەسەر ڕووداوی کوشتنی گەنجەکەی ئەمڕۆی بازاڕی کەلار دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، پاش تێپەڕبوونی شەش کاتژمێر، لەسەر کوشتنی گەنجەکەی بازاڕی کەلار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.


مقەدەم عەلی جەمال قدووری گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە لەنێو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە دووکاندارێک کراو لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا، دوای کەمتر لە شەش کاتژمێر دوای لێکۆڵینەوە و بە سوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێریی شوێنی ڕووداوەکە ، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن".


ڕاشیگەیاند: "هاوکات دەستیشگیراوە بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکی تۆمەتبارەکەدا و ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".