چوار چەكداری حەشدی شەعبی لە سەڵاحەدین كوژران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چوار چەكداری حەشدی شەعبی لە سەڵاحەدین كوژران

فەرماندەیەكیشیان بریندار بوو

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە چوار چەكداری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە ئەنجامی تەقینەوەیەكدا لە پارێزگای سەڵاحەدینی باكووری عێراق كوژران.


دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوی كردەوە هێزێكی سەر بە لیوای 51ی میلیشیاكانی حەشد كەوتوونەتە بۆسەیەكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لە ناوچەی سوكەریەی رۆژئاوای قەزای بێجی.


بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە كە لە بۆسەیەك داندرابووەوە، چوار چەكداری حەشد كوژران و شەعلان عوەیدی بەرپرسی هێزی شێخ شەعلانی حەشدی شەعبییش بریندار بوو.


چەند مانگێكە ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، نەینەوا و كەركووك چالاك بوونەتەوە، زوو زو هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و بەم هۆیەشەوە بەردەوام هەواڵی كوژرانی چەكدارانی میلیشیاكانی حەشد و هێزە عێراقییەكان بڵاودەبێتەوە.