تەقینەوەیەک لە تاران ڕوویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەقینەوەیەک لە تاران ڕوویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە ئەمشەو تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی پزیشکیی لە باکووری تارانی پایتەختی وڵاتەکە ڕوویداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت ڤیدیۆی ئاگر و دوکەڵێکی گەورەی تەقینەوەکە بڵاوکراوەتەوە و بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ١٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندار بوونە.

وەک لە ڤیدیۆکان دەردەکەوێ کە ژمارەیەک زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بەرەو شوێنی ڕووداوەکە دەڕۆن و باس لە بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانییانی تەقینەوەکە دەکرێ.

جێگری فەرمانبەری پۆلیسی تاران بە میدیاکاین راگەیاندووە کە تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری ناوەندە پزیشکییەکەن.