چەمچەماڵ... تووشبوویەكی كۆرۆنای تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەمچەماڵ... تووشبوویەكی كۆرۆنای تەمەن 17 ساڵ گیانی لەدەست دا


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە كوڕێكی گەنجی تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە چەمچەماڵ گیانی لەدەست دا.


بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاشكرای كرد ئەمڕۆ گەنجێکی 17 ساڵ كە تووشبووی پەتای كۆرۆنا بووە و پێشتریش نەخۆشی شەکرەی هەبووە، دوای مانەوەی بۆ ماوەی یەك رۆژ لە نەخۆشخانەدا، گیانی لەدەست دا.


هەر ئەمڕۆ سێشەممە شەش تووشبووی نوێی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەمچەماڵ تۆمار كراون، كە كچێكی گەنجی تەمەن 23 ساڵ و كوڕێكی گەنجی تەمەن 25 ساڵیان لەناودایە.