فڕۆکەیەکی چاودێریی تورکیا لە سنووری زاخۆ کەوتە خوارەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فڕۆکەیەکی چاودێریی تورکیا لە سنووری زاخۆ کەوتە خوارەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە سنووری قەزای زاخۆ فڕۆکەیەکی چاودێریی تورکیا کەوتە خوارەوە.

زێرەڤان مووسا، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکارێ-ی سەر بە قەزای زاخۆ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی تورکیا لە سنووری قەزای زاخۆ کەوتە خوارەوە لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و زەوییەکی زۆری سنوورەکە سووتا".

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە فڕۆکەکە، فڕۆکەیەکی چاودێریی بووە و لە سنووری گوندی ( دێرێ) لە ناحیەی دەرکارێ کەوتۆتە خوارەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە، بەڵام بەو هۆیەوە ئاگرێکە گەورە کەوتۆتەوە و باخ و بێستانێکی زۆر زیانی بەرکەوتووە.


گوتیشی: "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چەند ڕۆژی رابردووەوە تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی سنووری ناحیەکە بۆردومان دەکەن ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەلای دانیشتووانی دەڤەرەکە دروست کردووە".