كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەند زانیارییەک لە بارەی مووچەی خانەنشینان دەخرێتە روو

 

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان ئاشکرای دەکات لە کۆی 240 هەزار خانەنشین، تەنها لێبڕینی مووچە لە نزیکەی 140 هەزار خانەنشین دەکرێ، ئەوانیش خانەنشینی سەربازی و پلەتایبەتن.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "مووچەی ئەو خانەنشینانە لێبڕینی لێ ناکرێت کە 300 هەزار دینارە، ئەوانەی تر بە ڕێژەی 21% مووچەکانیان دەبڕدرێ، ئەگەر یەکێک مووچەکەی 340 هەزار دینار بێت ئەوە 300 هەزار دیناری پێ دەدرێ".

گوتیشی: "لە کۆی 240 هەزار خانەنشین، تەنها لێبڕینی مووچە لە نزیکەی 140 هەزار خانەنشینێک دەکرێ، زۆرتریش ئەوانەن کە خانەنشینی سەربازی و پلەتایبەتن، پلە تایبەتەکان 50%ی مووچەکانیان لێ کەمدەکرێتەوە".

حازم ئیسماعیل جەختی کردەوە، لە هەوڵدان لیستەکان ئامادە بکەن، تاوەکوو لە ماوەی داهاتوودا مووچەی خانەنشیان بدرێ، دەشڵێت: "زۆرترین مووچەی خانەنشینانی مەدەنی مووچەکانیان ناگاتە ملیۆنێک دینار، ئەوەی هەیە خانەنشینانی سەربازی مووچەکانیان تاوەکوو 2 ملیۆن دینارە، پلە تایبەتەکانیش مووچەکانیان تاوەکوو 6 ملیۆن دینارە، بەڵام مووچەی هەموویان کەم دەکرێتەوە".