نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری كۆبوونەوەی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپای كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری كۆبوونەوەی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپای كرد


ئەمڕۆ سێشەممە د. دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپادا كرد.


ئاژگەیی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" بڵاوی كردەوە لەگەڵ عێراقدا، بەشدارییان لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپادا كردووە، سەرۆکی لێژنە و ئەندامانی پەرلەمانی ئەورووپا و بەرپرسی دۆسیەی عێراق و کەنداو لە ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا و باڵوێزی عێراق لە یەکێتیی ئەورووپا بەشداری كۆبوونەوەكە بوون.


ئاماژەشی بەوە داوە لە كۆبوونەوەكەدا كە لە ڕێگەی ئۆنڵاینەوە ئەنجام دراوە، باسی زیادبوونی چالاکییەکانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچە جێناکۆکیەکان و گرنگی دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق كراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری.


هەروەها باسی دانوستاندنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق كراوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێی دەستوور، لەگەڵ باسی دوایین بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە برینی مووچە و قوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.