وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاو کردەوە.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ئەوقاف کە کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و تێیدا بڕیاردراوە بە لێبڕینی رێژەی 50% لە مووچەی پلە تایبەتەکان و بڕینی رێژەی 21% بەشێوەیەکی گشتی لە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکە بە (هەمیشەیی و گرێبەست).
روونیشکراوەتەوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکەیان لە 300 هەزار دینار کەمترە بەرێژەی 100% بۆیان خەرج دەکرێت و هیچ رێژەیەکیان لێ نابڕدرێت.