چەكدارە ئازادكراوەكانی حەشدی شەعبی وێنەی مستەفا كازمییان خستە ژێر پێیانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەكدارە ئازادكراوەكانی حەشدی شەعبی وێنەی مستەفا كازمییان خستە ژێر پێیانەوە

لەناو بەغدا هێزی خۆیان نمایش كرد و ئاڵای ئەمریكایان سوتاند


ئەو چەكدارانەی میلیشیای حزبوڵای عێراقی سەر بە حەشدی شەعبی كە بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەستگیر كران و دواتر ئازاد كران، هێزەكانی خۆیان لە ناو شاری بەغدا نمایش دەكەن و وێنەی كازمی دەخەنە ژێر پێیانەوە.


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە چەكدارەكانی حزبوڵا گوایە بە كەفالەت ئازاد كراون، لە نمایشێكی هێزی خۆیاندا، لەناو بەغدای پایتەختی فیدراڵی، هەردوو ئاڵای ئەمریكا و ئیسرائیلیان سوتاند، وێنەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیشیان خستە ژێر پێیانەوە، ڤیدیۆ و وێنەی دیمەنەكەشیان بڵاوكردەوە.


لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا بە گاڵتەوە باس لەوە دەكەن كە ئەو دادوەرەی دۆسیەی چەكدارەكانی حزبوڵای یەكلا كردەوە، سەر بە حەشدی شەعبییە و یەكەم جارە لە عێراقدا دۆسیەیەكی تاوانكاری و تیرۆریستی بەم خێراییە یەكلا بكرێتەوە و سەرجەم تۆمەتبارەكانیش ئازاد بكرێن.


جێی باسە بەر لە چەند رۆژێك 14 چەكداری حزبوڵا بە تۆمەتی كاری تیرۆریستی و مووشەكبارانكردنی ناوچەی سەوزی بەغدا و باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، لەلایەن هێزە ئاسایشییەكانی عێراقەوە بە فەرمانی مستەفا كازمی دەستگیر كرابوون، لە بەرانبەریشدا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەوتنە نمایشی سەربازی لە ناو بەغدا و هەڕەشەی كوشتنی سەرۆك وەزیرانیان كرد.