كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەورووپا سنوورەكانی بە ڕووی 14 وڵاتی جیهاندا دەكاتەوە

سێ وڵاتی عەرەبییان لەناودایە


ئەمڕۆ سێشەممە یەكێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند كە سنوورەكانیان بە ڕووی 14 وڵاتی جیهاندا دەكەنەوە و بە وڵاتانی جێی متمانەیان دەزانن لە ڕووی نەمانی مەترسی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بۆیە لە یەكی تەمووزەوە گەشتە ئاسمانییەكانیان بەڕوودا دەكەنەوە.


لەم 14 وڵاتەدا، هەر سێ وڵاتی عەرەبی، جەزائیر، مەغریب و تونس هەن، ڕێگە بە هاووڵاتییانیان دەدرێ بەبێ مەرج سەردانی ئەورووپا بكەن.


هەروەها وڵاتەكانی تری جیهان كە ڕێگە بە هاووڵاتییانیان دەدرێت سەردانی 27 وڵاتەكەی یەكێتیی ئەورووپا بكەن، بریتیین لە ئوسترالیا، كەنەدا، جۆرجیا، ژاپۆن، مۆنتینیگرۆ، نیوزیلاند، رواندا، سڕبیا، كۆریای باشوور، تایلاند و ئۆرۆگوای.


جێی باسە لە لیستەكەدا وڵاتانی ئەمریكا، هیند، رووسیا و بەرازیل نەبوون، كە پەیوەندیی بەتینیان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپادا هەیە، بەڵام بەم دواییە پەتای كۆرۆنا بەردەوام بووە لە تەشەنەسەندن لەم وڵاتانەدا.


جێی باسە هەریەك لە ئیسپانیا و ئەڵمانیا دژی كردنەوەی سنوورەكانی ئەورووپا بوون بە ڕووی ئەم 14 وڵاتەدا، بەڵام دواجار بڕیارەكە بە ڕای زۆرینەی یەكێتییەكە تێپەڕیوە، لەلایەكی دیكەشەوە هەریەك لە یۆنان و پورتوگال داوایان كردبوو سنوور بە ڕووی وڵاتی زیاتردا بكرێتەوە، چونكە وەرزی گەشتە و ئەم دوو وڵاتە بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە داهاتی گەشتیاری دەبەستن.