ئازەربایجان 25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ عێراق نارد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئازەربایجان 25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ عێراق نارد


ئەمڕۆ سێشەممە وڵاتی ئازەربایجان بڕی 25 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشكی و خۆپاراستنی وەكو یارمەتی مرۆیی بۆ عێراق نارد.


لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەم بڕە لە یارمەتی پزیشكیەیان لە وڵاتی ئازەربایجانەوە پێگەیشتووە.


باڵوێزخانەی عێراق لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان ڕەزامەندی لایەنی ئازەربایجانی وەرگرتووە بۆ ناردنی فڕۆكەیەكی بارهەڵگر، تا 25 تۆن یارمەتیە پزیشكیەكە بگوازێتەوە بەغدا.


جێی باسە چەند هەفتەیەكە عێراق كەوتووەتە تەنگژەیەكی گەورەی تەندروستییەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرفرەوانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە ناو هاووڵاتییانیدا، سەرەڕای نەبوونی پێداویستیە پزیشكییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتایەكە و چارەسەركردنی تووشبووان.