ڕانیە.. بکوژی سەرەکی ڕووداوەکەی دوێنێ شەو خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕانیە.. بکوژی سەرەکی ڕووداوەکەی دوێنێ شەو خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

 

بکوژی سەرەکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی رانیە لەگەڵ چوار کەسی دیکە خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەتووە و تێیدا بڵاوکراوەتەوە، "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە ڕوداوێکی تەقەکردن لە ناو دوکانێکی مۆبیلیات لە شاری ڕانیە کەسێک بەناوی (س،ع،آ) تەمەن ٣٠ ساڵ کوژرا و دوو کەسی تریش بریندار بوون، ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ بکوژی سەرەکی ڕوداوەکە بەناوی (ع،آ،ح) تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتوی شاری ڕانیە پیشەی کاسب خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کرد، لەگەڵ چوار کەسی تر کە هەر چواریان کوڕی بکوژەکەن".

روونیشکراوەتەوە، لەبەردەمی پۆلیس و دادگا تۆمەتبار (ع،آ،ح) دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بەخۆی بە چەکی دەمانچە چووەتە ناو دوکانی مۆبیلیاتی تاوان لێکراوان و هەستاوە بە کوشتنی کەسەکە و بریندارکردنی دوو کەسەکەی تر لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی هەر پێنج تۆمەتبارەکان ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.